سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ راگەیەندرا

PM:12:45:07/02/2026

11004 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەی دەستبكرێت بە دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ، سەرجەم پارەی بریكارەكانیش بەشێوەی ئەلیكترۆنی وەردەگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، لما هاشم مووسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراكی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، دەستپێكردنی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نوێ بۆ هاوڵاتییان راگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراك دەڵێت، دەستپێكردنی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نوێی بۆ هاوڵاتییانە، هەروەها كەڵك لە پارەی ئەلیكترۆنی بۆ بریكارەكانی وەردەگیرێت، سبەی یەكشەممە رێكارەكان دەستپێ دەكات.

دووپاتیشی كردەوە، كۆمپانیاكە سیستمێكی پارەدانی ئەلیكترۆنی بە بەكارهێنانی ئامێرەكانی POS گرتووەتەبەر، بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی و وردبینی و شەفافییەتی مامەڵە داراییەكان و پاراستنی سامانی گشتی، هاوسەنگی لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆجی و زانستییەكان لەم بوارەدا.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لق و شوێن و ناوەندەكانی فرۆشتنی كۆمپانیاكە ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە، بۆ دەستپێكردنی دابەشكردن دوای ئەوەی كۆگەكانیان بە تەواوی پڕ كراونەتەوە لە كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك، ئەمە جگە لە تەواوبوونی ئەو پشكنینانەی كە لەلایەن بەشی كۆنترۆڵكردنی كوالێتی لەسەر سەرجەم كەرەستەكان ئەنجامدراون.













گەلەری