PM:06:22:04/02/2026
1076 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانى سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت، ناڕەزایەتیی خۆمان لە داخستنی کەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەردەبڕین.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانى سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ناڕەزایەتیی خۆمان لە داخستنی کەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەردەبڕین و داوا دەکەین تەنیا پاڵپشت بە بڕیاری کۆتایی دادگاکان و لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەریی بڕیار لەسەر دۆسییەکان بدرێت.
دەشڵێت، لەسەر
بڕیاری دادگا، نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تیلە هەولێر و دهۆک
داخران، وێڕای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە ٣٥ـی ساڵی ٢٠٠٧، "داوا
دەکەین تەواوی ئازادیی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"بۆردی داکۆکی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان، بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات
بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی دیموکراسیی بۆ کاری رۆژنامەنووسی و میدیایی لە هەرێمی
کوردستان."