سەردێڕ:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی هاتەدەنگ

PM:05:52:04/02/2026

860 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "ئەم کارەی پارتی نیشانەی ئەوەیە کە ئێن ئاڕ تی لەسەر رێگا راستەکەیە و بەدڵی ئەوان نییە، بەڵکو بە دڵی خەڵک و هاوڵاتیانە".


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی داخستی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک رایگەیاند، یەکەمجار نییە کەناڵی ئێن ئاڕ تیی وەکو کەناڵی خەڵک رووبەڕووی داخستن و ئەزیەتدانی کارمەندانی دەبێتەوە، لە رابردوودا دەیانجار لەلایەن دەسەڵاتەوە داخراوە و میدیاکارانی دەستگیرکراون و تەنانەت سوتێندراویشە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کارەی پارتیی نیشانەی ئەوەیە کە ئێن ئاڕ تی لەسەر رێگا راستەکەیە و بەدڵی ئەوان نییە، بەڵکو بە دڵی خەڵک و هاوڵاتیانە.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت، "دڵنیاشین ئەم هەوڵە نەزۆکانە نەک ئێن ئاڕ تی راناگرێت بەڵکو بەهێزتر و سوورتری دەکات لەسەر پەیامەکانی و لەناو دڵی خەڵکیشدا خۆشەویستری دەکات".













گەلەری