ئەندامێکی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لەبارەی هەڵدانە خوارەی کچە شەڕڤان "دەنیز عەفرین" چەند گفتوگۆیەکی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بڵاوکردەوە.
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە رۆژی ١٩ـی ئەم مانگە لەکاتی دانوستان و گفتوگۆی ئەنجامدانی ئاگربەست لە شام گفتوگۆ لەنێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەسەر هەڵدانەخوارەوەی دەنیز عەفرین دروستبووە.
گفتوگۆکە بەم شێوەیەبووە:
مەزڵوم عەبدی بۆ ئەحمەد شەرع: چۆن دەتوانین هێزەکانمان تێکەڵی سوپای سوریا بکەین، لە کاتێکدا ئێوە کچە شەڕڤانێکی ئێمە "دەنیز عەفرین"تان لە دوای شەهید کردن لە باڵەخانەکە خستە خوارەوە و چەکدارەکانیشتان ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە؟
ئەحمەد شەرع: ئەو کچە قەناس بەدەست بوو، ئینجا لەناو باڵەخانەکەدا قادرمە و پەیژە نەبوو تا تەرمەکەی بێننە خوارەوە بۆیە چەکدارەکەمان ئەو کچەی فڕێدایە خوارەوە.
مەزڵوم عەبدی"بەسەرسوڕمانەوە”: واتە لە هەر شوێنێک کە نەتانتوانی تەرمێک بێننە خوارەوە، لە باڵەخانەیەکەوە تەرمەکەی فڕێدەدەن و لەخوارەوەش ڤیدیۆی دەگرن؟
ئینجا مەزڵوم عەبدی، روودەکاتە وەرگێڕەکەی «تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ئەمریکا و پێی دەڵێت: ئەم گفتوگۆیە وەکو خۆی بۆ مستەر باراک وەربگێڕە.