سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر و بارانبارین کۆتایی دێت؛ شەختە دروستدەبێت

PM:01:44:24/01/2026

1104 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، کاریگەری شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی هات و کەش ئاسایی دەبێتەوە و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک هەیە. دەشڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەرزدەبنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانیان پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە نزمدەبنەوە و لە شەودا شەقامەکان و رێگاکان دەیبەستێت و دەبێتە شەختە.

لەبارەی کەشی سبەینێش ئاماژەی بەوەکرد، بە گشتی پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەرزدەبنەوە و نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران دەبێت و یەک پلە بۆ خوار سفر دادەبەزێت و بەرزترینیش لە هەولێر دەبێت کە ١١ پلەی سیلیزییە.

هاوکات، کەشناسی عێراقیش دەڵێت لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی حەوت سانتیمەتر بەفر باریوە و نزیکەی ١١ ملم باران باریوە، لە هەولێریش نزیکەی سێ سانتیمەتر بەفر باریوە و هاوکات بەفربارین بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیشی گرتووەتەوە.













گەلەری