PM:08:05:23/01/2026
1416 جار خوێندراوەتەوە
رۆژی یەکشەمە بڕیارە پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندە ئەمنیەکان، سەبارەت بە پرسی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ سوریا کۆببێتەوە.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی هەریەکە لە وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ و سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندە ئەمنییەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاسایشی سنوورەکان عێراق و مەترسییەکان لەسەر ئەو سنوورانە. کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی بەشێک لە گیراوانی داعش لە گرتووخانەکانی سوریا.
ئەمەش
لە کاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزیەکانی سوریا لەم مانگەدا پەرەسەندنی زۆری بەخۆیەوە
بینیووە و بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکان و ئازادکردنی بەشێک لە گیراوانی داعش،
مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوەی لە ناوچەکەدا دروستکردووەتەوە.