PM:08:01:23/01/2026
1776 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی دەربەندیخان دەڵێت، رێگاکانیان پاک کردووەتەوە و هەموو رێگاکان کراوەن، بەڵام هاوڵاتیان تا دەتوانن خۆیان لە رێگاکانی دەرەوەی شار دووربکەونەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، سلێمان محەمەد قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەنراوێکدا وتی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی رووی لە ناوچەکە کردووە، ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگاکانی دەرەوەی شار دروستبوو، بەڵام دواتر کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ سەرجەم ئاستەنگەکان لابران و لە ئێستادا رێگاکە بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا کراوەیە.
وتیشی، داوا لە
هاوڵاتیان دەکات لەبەر پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان، ئەگەر بۆ
حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، رێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن و پاپەندبن بە
رێنماییەکانی هاتووچۆ و تیمەکانی فریاگوزاری.