PM:07:34:22/01/2026
872 جار خوێندراوەتەوە
ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانی کەمپینێکی فراوانیان بۆ پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و جەختیان کردەوە کە ئێستا کاتی یەکڕیزییە و پێویستە کورد لە هەموو پارچەکان پێکەوەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەشێك لە هونەرمەندان لە سلێمانی گردبوونەوە و کەمپینێکیان بۆ پشتیوانی رۆژئاوا راگەیاند و وتیان، "هەموو کوردستان پێکەوە زیندووە و پێویستە لە بەرامبەر زووڵم و داگیرکاریدا، کورد یەک هەڵوێست بێت".
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
"دوژمنانی کورد هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی ئێمە دەدەن، بۆیە دەبێت هەموو کوردێکی
بەشەرەف بێتە دەنگ".
ئەم کەمپینە بە
ئامانجی گەیاندنی دەنگی پشتیوانییە بۆ کچ و کوڕانی شەڕڤان و خەڵکی سڤیل لە رۆژئاوای
کوردستان، هونەرمەندان دووپاتیان کردەوە، کە ناتوانن لە ئاست ئازارەکانی نەتەوەکەی
بێدەنگ بێت و خەونی کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد هەمیشە لە دڵیاندا زیندووە.
ئیحسان سابر - سلێمانی