PM:02:28:22/01/2026
1228 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، بەفربارین لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە دەستپێدەکات لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ پاشان درێژدەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم، سبەینێ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزمببنەوە، بەهۆیەوە لەکاتەکانی شەو و بەیانیدا، دیاردەی بەستن و شەختە روودەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم وتی، ئهمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی لە درەنگانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆڵێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکە، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک و بەشەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی دیكه درێژدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای
سبەینێش وتی، لە سەنتەری پارێزگاکان هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ناحیەکان و تەنانەت بەشێک لە سەنتەری پارێزگای
کەرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر دەبارێت، شەپۆڵی بەفر بارین لەسەر ناوچە
شاخاوییەکان و سنوورییەکان بەهێز دەبێت و هەندێ کات لەگەڵ بەفر بارین نمە بارانیش
دەبێت لە هەندێ ناوچە، مەودای بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە کاتی
بەفر بارین.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت
تا سبەینێ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە داببەزێ و بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆلێکی بەفربارین
سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی تر نزمدەبنەوەبەهۆیەوە لەکاتەکانی شەو و بەیانیدا، دیاردەی بەستن و شەختە روودەدات.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٠ پلەی
سیلیزی
پیرمام : ٧ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -١پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٩ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی
سیلیزی
دهۆک : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٨ پلەی سیلیزی