سەردێڕ:

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر كۆدەبنەوە

PM:02:02:22/01/2026

1304 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر كۆببنەوە و رێككەوتنی ئەمدواییەی دیمەشق و هەسەدە تاوتوێبکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وابڕیارە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا لە هەولێر کۆببنەوە و سەبارەت بە رێککەوتنی ئاشتیی ئەمدواییەی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق گفتوگۆ بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، كۆبونەوەكە بە یەكلاكەرەوە دادەنرێت و تێیدا رێككەوتنە ١٤ خاڵییەكەی نێوان حكومەتی دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكرات تاوتوێ دەکەن و هەندێك لەو وردەكارییانەی كە هەردوولا سەرنجیان لەسەری هەیە یەکلادەکەنەوە.













گەلەری