سەردێڕ:

گەرمیان؛ دژی تەواونەکردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەشێکی فەرمانبەران گردبوونەوە

PM:07:58:17/01/2026

1040 جار خوێندراوەتەوە

دژی تەواونەکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران لە گەرمیان گردبوونەوە و دەڵێن، بەشێکیان زیاتر لە ١٢ هەزار دۆلاریان داوە و کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی پێدابوون لە چوار ساڵدا یەکە نیشتەجێبوونەکانیان تەواو بکات بەڵام تەنها ٪٣٠ـی کارەکانی تەواوکراوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دژی تەواونەکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران لە گەرمیان گردبوونەوە و وتیان، چوار ساڵە چاوەڕوانن، کەچی تا ئێستا یەک خانوویان رادەست نەکراوە و هەمووی هەیکەلە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، "هەریەکەیان پێنج بۆ شەش قیستیان داوە، کۆمپانیاکە کاتی کوشتووە و تازە بەتازە دەڵێن وەرن با رێککەوتن بکەین، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە داوای پارەی دیکە دەکەن و دەیانەوێت دوو ساڵی دیکە مۆڵەتیان پێبدرێت".

پرۆژەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران دروستکراوە لە کەلار، پرۆژەیەکی وەبەرھێنانە، لە ھەزار و ٢٠٠ خانوو پێکدێت و وتەی خاوەن پشکەکان، لەو ژمارەیە تائێستا تەنیا ٤٢ خانوویان تەواوکردووە.













گەلەری