سەردێڕ:

سێ خزمەتگوزاری لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کاراکرا

PM:07:43:17/01/2026

1552 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵەبجە، سێ خزمەتگوزاری فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان بۆ بەردەست کراوە کە یەکێک لەوانە زیادکردنی منداڵ لەناو خێزانەکاندا.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی روونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، لەسەر خزمەتگوزاریەکانی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بە هاوڵاتیان راگەیەندراوە کە لەئێستادا ئەم سێ خزمەتگوزاییە بەردەستکراون.

یەکێکی تر لە خزمەتگوزارییەکان لابردنی بلۆکە، تۆمارکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچوو و زیادکردنی تاک یان منداڵی خوار ١٢ ساڵ.

ئاماژەی بەوەکردووە، تەنیا لە ماوەی سێ رۆژدا نزیکەی هەزار و ٣٠٠ داواکاری زیادکردنی منداڵیان بۆ هاتووە، پێویستە هاوڵاتیان چاوەڕێ بکەن تاوەکو وردبینیان بۆ دەکرێت ئینجا بە فەرمی زیاد دەکرێن.













گەلەری