سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە بۆ کڕیارانی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی

PM:01:01:14/01/2026

516 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی تابلۆكردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بڕیاریدا ماوەی یاسایی تۆماركردنی ژمارەکە لە ٦٠ رۆژەوە بۆ ٩٠ رۆژ درێژبکرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێكی هاتووچۆی سلێمانی هاتووە، ئاگاداریی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی دەكەینەوەن بەپێی بە ڕێنوێنیی ژمارە 14 ی ساڵی 2025 تایبەت بە هاوردەكردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان دا كار دەكەین.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ كارئاسانی زیاتری هاوڵاتییان وەزارەتی ناوخۆ ماوەی یاسایی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بۆ هاووڵاتی درێژكردەوە لە ٦٠ رۆژەوە بۆ ٩٠ رۆژ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوڵاتی پێشتر كە ئۆتۆمبێلێكی ژمارە كاتی دەكڕی پێویست بوو ئۆتۆمبێلكەی لە ماوەی ٦٠ رۆژدا تۆمار بكات بەڵام ئێستە ئەو ماوەیە درێژ كراوەتەوە بۆ ٩٠ رۆژ.

ئەوە لە كاتێكە پێشتر هاوڵاتییان گلەییان هەبوو لەو ماوەیە زۆرجار ناتوانن ئۆتۆمبێلەكەیان تابلۆ بكەن، بۆیە تووشی سزای مادی دەبنەوە كە بڕەكەی یەك ملیۆن دینار بوو.













گەلەری

‌بەپەلە