سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٣ هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی دکتۆر ئاسۆ بینراون

PM:03:21:09/01/2026

764 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر ١٠٣ هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵی ٢٠٢٥ـی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆی بۆ نەخۆشییەکانی چاو بڵاوکردەوە وتی، لە ماوەی ئەو ساڵەدا ١٠٣ هەزار و ٩٢٧ نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و راوێژکاری بینراون و چارەسەریان بۆ کراوە.

وتیشی، لەو ژمارەیە چوار هەزار و٢٧٣ نەخۆش بەهۆی پێویستیی دۆخی تەندروستییانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون، هاوکات لە ماوەی ساڵەکەدا شەش هەزار و ٨٦٢ نەشتەرگەریی جۆراوجۆری چاو ئەنجامدراون، کە لە نێویاندا هەزار و ٤٥٥ نەشتەرگەریی (سەروو گەورە)، ١٤٦ نەشتەرگەری گەورە، دوو هەزار و ٥١٨ نەشتەرگەری مامناوەند و دوو هەزار و ٧٤٣ نەشتەرگەریی بچووک هەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە نەشتەرگەری، نەخۆشخانەکە قەبارەیەکی زۆری پشکنینی وردی بۆ هاوڵاتییان ئەنجامداوە، دیارترینیان ٣٢ هەزار و ٥٨٤ پشکنینی پەستانی چاو و ٢٢ هەزار و ٢٦٩ پشکنینی چاویلکە بووە.

باسی لەوەشکردووە، شەش هەزار و ٣٢٦ سۆنەری چاو، هەزار و ٩٣٨ پشکنینی گلێنە و ١٧ هەزار و ٧٠ شیکاریی تاقیگەیی بۆ سەردانیکاران کراوە، جگە لە ئەنجامدانی پشکنینەکانی OCT و یاک لەیزەر.













گەلەری