ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی کەم بەرزبووەتەوە.
ھاوکات تمەن بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لەدابەزین و بە دوو ملیۆن ٩٥٠ ھەزار مامەڵەی پێودەکرێت.
نرخی لیرەی تورکیش گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینیوە بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلار بە ھەزار و ٣٢٠ لیرە لەناو ھەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە تورکیاش ١٠٠ دۆلار بە ھەزار و ٣٧١ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠یۆرۆ بەرامبەر دینار ١٦٧ھەزارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر دینار ١٩٩ھەزارە.