سەردێڕ:

کەلار؛ شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنی یەکێتیدا روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:06:09:25/04/2024

2680 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنی یەکێتیدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لەنێوان دوو هێزی ئەمنی یەکێتیدا شەڕەتەقە روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستە روو، یەکێک لەو دوو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە بەڵام لەکاتی رووداوەکەدا لە پشوودا بووە و لە ئەرک نەبووە.

هەر ئەمڕۆ، لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیس و چەند کەسێکدا روویدا. چاوگێکیش لە پۆلیسی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە شەڕەتەقەکەدا چوار کەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو تۆمەتبارانەدا درووست بووە، بەوهۆیەشەوە چوار کەس لە هەردوو لا بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.













گەلەری