PM:07:49:11/12/2025
816 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هاوکاریی گەیاندە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ژێر رێنمایی ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، سێ هەزار سەبەتەی خۆراک، پێداویستیی پاکوخاوێنی و کەلوپەلی ماڵان، بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشکرا، کە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەپەلەکانی وەزارەتەکەیە بۆ پاڵپشتیکردنی
زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆیان.