PM:02:25:10/12/2025
816 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی پشدەر دەڵێت، بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی کێلێ لە دیوی ئێــران داخرا و جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری وەستاوە.
ئەبوبەکر بایز، قائیمقامی پشدەر، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەهۆی بەفربافرین لە دیوی ئێــرانەوە، دەروازەی کێلێ داخراوە و هیچ جوڵەیەکی بازرگانی و گەشتیاری ئەنجام نادرێت.
وتی، ساڵانە ئەم گرفتە دووبارە
دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی بەفرێکی زۆر لە دیوی ئێــران کەڵەکە دەبێت و پاکناکرێتەوە، و جوڵەی
بازرگانی و گەشتیاری دەوەستێت.
ئاماژەی بەوەکرد، جوڵەی گەشتیاری و
بازرگانی لە دیوی هەرێمەوە ئاساییە و هیچ گرفتێک نییە.