سەردێڕ:

هونەرمەند نەجم هۆگر کۆچی دواییکرد

AM:09:03:10/12/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو هونەرمەند نەجم هۆگر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ نەجم هۆگر، هونەرمەند و سەرنوسەری کورد، درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

نەجم هۆگر ناوی تەواوی (نەجمەدین تۆفیق عەلی)یە و لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و بەشداریی لە زیاتر لە ٧٠ کاری شانۆیی، دراما و فیلمدا کردووە.

هاوکات، جگە لە کارە هونەرییەکانی، خاوەنی چەندین هۆنراوە بووە و هۆنراوەکانی لەلایەن ژمارەیەک هونەرمەندەوە کراون بە گۆرانی.













گەلەری