PM:03:02:09/12/2025
1028 جار خوێندراوەتەوە
ھاتوچۆی سلێمانی، له‌باره‌ی دروستبوونی لافاو هۆشداریده‌دات و ده‌ڵێت، "تیمه‌كانیان له‌ئه‌ركدان بۆ هاوكاریكردنی شۆفێران. هاوکات له‌ئێستاشدا بازگه‌ی تاسڵوجه و بانی مەقان به‌ڕووی هاتووچۆكردن داخراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگادارینامه‌یه‌كدا بۆ شۆفێران وتی، به‌ھۆی باران بارینی زۆر و به‌لێزمه ئاسته‌نگێكی زۆر دروستبوه له شاڕێی سه‌ره‌كی بازیان به ئاراسته‌ی سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌تایبه‌ت نزیك چێشتخانه‌ی كانی شه‌یتان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی شۆفێران و ئۆتومبێله‌كانیان داواكارین تا
ئاسایبونه‌وه‌ی دۆخی كه‌شوھه‌وا ئه‌و شه‌قام و شارێیه به‌كارنه‌ھێنن، مه‌فره‌زه‌كانی
ھاتووچۆش له‌و سنوره‌دا له ئه‌ركدان و وبه‌پێی تایبه‌تمه‌ندی، ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن
و ھاوكاری شۆفێران ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو،
ھه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی
كاتی بازگه‌ی تاسڵوجه به‌ڕووی شۆفێراندا داخرا، دۆخه‌كه له‌ژێر چاودێریدایه و
به‌ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی كه‌شووھه‌وا ره‌وشی ھاتووچۆ ئاسایی ده‌كرێته‌وه و له‌رێی
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری بڵاو ده‌كرێته‌وه.