PM:12:39:03/12/2025
1132 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەلایەن چەند میدیایەکی پارتییەوە بەناوی سەرچاوەیەکی نەوەی نوێیوە، ئوفیسی میدیایی جوڵانەوەکە دەڵێت، هیچ کەسێکی نەوەی نوێ نە بەرپرس نە تەنانەت خۆبەخشێکیش لێدوان بۆ کەناڵێک نادات بە پارەی دزراوی میللەت بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئوفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ماوەیەکە هەندێک میدیای درۆزنی پارتی فێر بوون جار جار هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەیەک بڵاودەکەنەوە، بۆیە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە هیچ کەسێکی نەوەی نوێ نە بەرپرس نە تەنانەت خۆبەخشێکیش لێدوان بۆ کەناڵێک نادات بە پارەی دزراوی میللەت بەرێوە بچێت.
دەشڵێت، هەموو میدیاکانی پارتی باش دەزانن کەسی نەوەی نوێ قسەیان بۆ
ناکات بۆیە درۆ بڵاو دەکەنەوە بەناوی سەرچاوەوە، ئەو میدیایانە هەرچەندە دوورن لە
هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئیتکی رۆژنامەوانی، بەڵام ئەگەر زەرەیەک رەوشتی رۆژنامەوانیان
تێدا بێت، هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەی درۆ بڵاو ناکەنەوە، بەڵکو راستیەکە بە
هاوڵاتییان دەڵێن.
ئوفیسی میدیایی جوڵانەوەکە وتیشی، نەوەی نوێ لە ماوەی حەوت ساڵی
رابردوودا، دانەبەزیوەتە سەر ئەو ئاستە نزمەی لێدوان بۆ میدیاکانی دەسەڵات بدات،
یاخود ئەگەر راست دەکەن کێ لێدوانی داوە بە ناوی خۆیەوە بڵاوی دەکەنەوە.