سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە هۆنگ کۆنگ کەوتەوە و ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:06:03:26/11/2025

504 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە باکوری هۆنگ کۆنگ کەوتەوە و ١٣ کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، دەسەڵاتدارانیش بەرزترین ئاستی مەترسییان راگەیاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەکانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی وانگ فوک کۆرت لە ناوچەی تای پۆ کەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە سەرەتا لەو داربەستانەوە دەستی پێ کردووە کە لە قامیش دروست کراون و دانراون بۆ کاری چاککردنەوەی باڵەخانەکان ، پاشان ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ پێنج باڵەخانەی دیکە.

دەزگای ئاگرکوژێنەوەی هۆنگ کۆنگیش دەڵێت، بەهۆی رووداوەکە ١٣ کەس گیانیلەدەستداوە کە نۆ کەسیان لە شوێنی رووداوەکە بوون و چوار کەسیان لە نەخۆشخانە بوون و ١٥ کەسی دیکە برینداربوون کە بارودۆخی دوو کەسیان مەترسیدارە.

هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری دەڵێن، پەیوەندییان بە کارمەندێکی ئاگرکوژێنەرەوە پچڕاوە کە تەمەنی ٣٧ ساڵ بووە و دوای نیو کاتژمێر بە سووتاوی دۆزرایەوە و دواتر گیانیلەدەستدا.

لە شەودا، دەسەڵاتداران ئاستی ئاگرەکەیان بە پلەی پێنجەم دیاری کرد، کە بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوەیە لە سیستەمی فریاگوزاریی هۆنگ کۆنگدا.













گەلەری

‌بەپەلە