PM:05:03:14/11/2025
1072 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندییە سەربازییەکان بە عێراق داوە بە بەهای ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی ھاوکاریی ئاسایشی بەرگریی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ، راگەیاندراوێکی سەبارەت بە فرۆشتنی سیستمی پەیوەندیی سەربازیی بە عێراق بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە مەبەستی پەرەپێدانی
توانای فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندیی داوە لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندی و رادیۆ بە بەهای ١٠٠ ملیۆن دۆلار بەعێراق.
بەپێی راگەیاندراوەکە، فرۆشتنە کە ئەم شتانە دەگرێتەوە، خاڵەکانی
دەستگەیشتن بە رادیۆ، ئەو ئامێرانەی بێتەل کە ھەڵدەگیرێن، سیستمەکانی وێستگەی
رادیۆیی و سیستمی دووبارەکەرەوەی رادیۆیی.