سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید زۆرترین دەنگی لەناو کاندیدە ژنەکانی هەرێم و عێراقدا هێناوە

PM:03:48:14/11/2025

1508 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، بۆ دووەم جاری لەسەریەک، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی بە بەدەستهێنانی نریکەی ٢٢ هەزار دەنگ، زۆرترین دەنگی لەناو کاندیدە ژنەکانی تەواوی هەرێم و عێراقدا هێناوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بۆ دەنگی کاندیدەکانی لیست و هاوپەیمانیەکان کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی ٢١ هەزار ٩٨٠ دەنگی بەدەستهێناوە کە ئەوەش زۆرترین دەنگە لەناو کاندیدە ژنەکانی تەواوی هەرێم و عێراقدا.

هاوکات، لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ سروە عەبدولواحید نزیکەی ٢٩ هەزار دەنگی بەدەستهێنا ئەوەش زۆرترین دەنگ بوو لەناو تەواوی کاندیدە ژنەکان لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم.













گەلەری