سەردێڕ:

گەورەترین کانگای زێڕ لە مێژووی چیندا دۆزرایەوە

PM:02:49:14/11/2025

1840 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی چین گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی خۆی له‌ مێژوودا دۆزیه‌وه‌ بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، زیاتر لە حەوت سەدەیە کانگای بەو شێوەیە نەبینراوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتی چین گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی خۆی له‌ مێژوودا دۆزیه‌وه‌ به‌ یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی هەزار و ٤٤٤ تۆن مەزندە دەکرێت، بە گوێرەی چاوگە فەرمییەکانی وڵاتەکە، كانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای لیاونینگ له‌ بەشی باكوری رۆژهه‌ڵاتی چین.

باسیان لەوەشکردووە، ئەو گەورەترین کانگای زێڕە کە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە لە دوای دامەزراندنی کۆماری گەل لە ساڵی ١٩٤٩.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کانگاکە ٢ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار تۆن کانزای تێدایە کە ٠.٥٦ گرامە لە هەر تۆنێکدا، بەمەش دەکاتە نزیکەی هەزار و ٤٤٤ تۆن زێڕ.

هەروەها، لەلایەن هەزار تەکنیکار و کرێکارەوە بۆ ماوەی ١٥ مانگ کاری لەسەر کراوە.



 













گەلەری