سەردێڕ:

شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگاداردەکرێنەوە

PM:01:22:14/11/2025

1076 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەڕایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت، بە هۆكاری ئەنجامدانی چالاكی یادی دامەزراندنی سلێمانییەوە، شەقامێكی ناوەندی شار بەربەست دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، لە ناوەندی شار و لە بەردەكی سەرا بە بۆنەی یادی دروست بونی شاری سلێمانی چەند چالاكییەكی هونەری ئەنجام دەدرێت.

هاوكات داوا لەشوفێران كراوە بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت ئۆتۆمبێلەكانیان لەشوێنی گونجاو پارك بكەن و هاوكاری مەفرەزەكانی هاوتوچۆو تیمەكان بكەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها شەقامی پیرەمێرد لە بەردەكی سەرا بەربەست دەكرێت و بەئاراستەی ئۆرزدی دەڕوات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمرۆ ٢٤١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت.













گەلەری