PM:12:05:14/11/2025
1328 جار خوێندراوەتەوە
بەو پێیەی کە بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووە لە وڵاتەکە، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق دەكات.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نوری مالیكی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، کە بەتەمەنترین كاندیدی دەرچووە لەنێو بەربژێرە سەركەوتووەكان و ئێستادا تەمەنی ٧٥ ساڵە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی عێراق، تاوەكو هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی خولی نوێی پەرلەمان و دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتییەكە، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچوو سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەكات.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق نزیکەی
٣٢٩ کاندیدی سەرکەوتووی هەیە و لەناویشیاندا نوری مالیكی، کە لە بازنەی بەغدا كاندید بووە و
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بووە لە بازنەی بەغدا.
ناوبراو لە ساڵانی ٢٠٠٥ تاوەكو ٢٠٠٩ وە لە
خولی دووەمیش لە ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٤، سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە.