PM:05:47:13/11/2025
1160 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی له ناو حزبه‌كانی عێراقدا، ئامادەیی ده‌ربڕی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی، هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه، كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
هه‌روه‌ها سودانی ده‌ستخۆشی له لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان
كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و جه‌ختیشی
كرده‌وه كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی
هاوڵاتیان، به‌وانه‌شه‌وه كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه، چونكه عێراق هی هه‌مووانه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق باسی لەوەشکرد، كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات، داواشی له هه‌موو لایه‌ك
كرد به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت
به گه‌لی عێراق بكه‌ن، بڕیاری گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی كۆتاییه و پێویستە حكومه‌تێكی
لێهاتوو پێكبهێنن.