PM:11:32:09/11/2025
1404 جار خوێندراوەتەوە
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق دووپاتكرده‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ده‌سته‌به‌ركردنی ره‌فتاری رێك و پێك و دادپه‌روه‌رانه‌ی كرده‌وه، هاوكات ئاستی ئاماده‌كاریه‌كانی به‌رزنرخاند كه له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا جێبه‌جێكران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌شداریی جه‌ماوه‌ری".
جه‌ختیشیكرده‌وه
له پاڵپشتی به‌رده‌وامی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاته لێهاتووه‌كانی عێراق له به‌ڕێوه‌بردن
و رێكخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هاوکات له‌لای خۆیه‌وه، نێردەی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی)، داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی
كرد و وتی، عێراق شایستەی ئەوەیە کە سەرکردەی بە توانا بەڕێوەیببات کە بتوانێت
خواستەکانی گەل بە دی بهێنێت، دوور لە گیانی تایەفەگەری، خزمخزمێنە و دروشمی بێ
ناوەڕۆک.