سەردێڕ:

کۆمسیۆن رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەتی ئاشکرا کرد

PM:09:44:09/11/2025

1596 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداربوون لە دەنگدانی تایبەتی ئەمڕۆ ٨٢.٤٢٪ بوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رێژەی بەشداریكردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشكرا كرد، كە ٨٢.٤٢٪ بوو.

کۆمسیۆن لە کۆنگرەکەدا سوپاسی هەموو دەنگدەران و لایەنە پەیوەندیدارەكان و چاودێران و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیان كرد، كە بەشداربوون لە بەڕێوەچوونی "سەركەوتووانەی” پرۆسەی دەنگدانی تایبەت.

ئاماژەیان بەوەش كرد، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار كەس دەنگیان دا.













گەلەری