سەردێڕ:

راگەیەندراوی نەوەی نوێ لەبارەی ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت

PM:08:51:09/11/2025

1820 جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "دەنگەکانی نەوەی نوێ بووە بە دوو هێندە بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو، سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەکان دەکەین، لە دەنگدانی تایبەت بۆ سزادانی پارتی و یەکێتی کە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەسەڵات گەورەترین شکستیان هێناوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەکان دەکەین لە دەنگدانی تایبەت بۆ سزادانی پارتیی و یەکێتیی کە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پارتیی و یەکێتیی گەورەتریین شکستیان هێناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی ٢٨٥ هەزار دەنگدەر زیاتر لە ١٥٠ هەزار هێزی ئەمنیی دەنگیان نەداوە بە دەسەڵات کە ئەمەش لە نیوە زیاتری دەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکات، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو دەنگانە دەکەین کە داویانە بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

وەک دەزانن ئەمە لە دەنگدانی تایبەت و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەمشێوەیە سزای دەسەڵات دراوە، بۆیە دڵنیاین کە دەنگدانی گەورە و یەکلایی کەرەوە رۆژی ١١ـی ١١ـەیە و زیاد لە چوار ملیۆن هاوڵاتیی مافی دەنگدانیان هەیە، بۆیە زۆر گرنگە لەو رۆژەدا هاوڵاتیانی ئازیز ئەم دەرفە مێژووییە لەدەست نەدەن و دەست لە دەست و قوەت لە خوا رۆژی تۆڵەی هاوڵاتیانە و دوایین دەرفەتە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئەم دۆخە خراپەی ژیانیان بگۆڕن و کۆتایی بەم ستەمە زۆر و بێڕێزییەی دەسەڵات بهێنن.


 













گەلەری