AM:11:21:09/11/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٥٠٪ـی هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدان کردووە و پرۆسەکە بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوەچووە، ئامێرەکانی دەنگدانیش هیچ کێشەیەکیان نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لەم بارەیەوە نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، سەردانی چەندین وێستگە و بنکەی دەنگدانیان کردووە لە سەرجەمیاندا پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت بەسێوەیەکی باش و بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوەدەچێت.
دەشڵێت، تاوەکو
ئێستا ٥٠٪ تاوەکو ٦٠٪ ـی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بەشداری پرۆسەکەیان کردووە و
هیچ کەسێک نەبووەتە هۆی درووستکردنی گرفت بۆ پرۆسەکە.
دڵنیایی دەدات،
گرفتەکانی ساڵی رابردوو لەم هەڵبژاردنەدا دووبارە نابنەوە و سەرجەم وێستگەکان
کراوەن و ئامێرەکانی دەنگدانیش هیچ کێشەیەکیان نییە.
لە درێژەی
لێدوانەکەیدا، داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات کە لە نزیک بنکەکان هیچ پۆستەرێکی
بانگەشە هەڵنەواسن، چونکە بە توندی سزادەدرێن.