سەردێڕ:

پشووەکەی سبەینێ تەنها ئەم فەرمانبەرانە دەگرێتەوە

AM:10:31:09/11/2025

1348 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم كە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، دوو رۆژ پشووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، رۆژی دووشەممە و سێشەممە ١٠ و ١١ـی ٢٠٢٥ پشوو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم، تەنها رۆژی سێشەممە ١١ـی ١١ـی ٢٠٢٥ پشووە، واتە پشووەکەی رۆژی دووشەممە تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، نەوەک سەرجەم فەرمانبەران.













گەلەری