بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٠٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٩١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٤٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٢١ هەزار دینارە