سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە هندستان کۆشکێک هاوشێوەی تاج مەحەل پێشکەشی هاوسەرەکەی دەکات

PM:08:53:28/11/2021

9468 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک لە وڵاتی هیندستان کۆشکێکی هاوشێوەی تاج مەحەل وەک دیاری پێشکەشی هاوسەرەکەی دەکات.


لە هەڵوێستێکی نامۆدا پیاوێک لە وڵاتی هیندستان ماڵێک هاوشێوەی کۆشکی تاج مەحەل بۆ هاوسەرەکەی دروستدەکات و دەیکاتە دیاری بۆی.

ئەناند براکاش ئەو پیاوەی کۆشکەکەی دروستکردووە، دەڵێت، ئەو ماڵە چوار ژووری نوستنی تێدایە و دەیکاتە دیاری بۆ هاوسەرەکەی، هەروەها چەندین ژووری دیکەش هەیە بۆ تێڕامان و بەدەستهێنانی وزەی ئەرێنی.

دەشڵێت، هیواخوازە کە ماڵەکەی ببێتە شوێنێکی گەشتوگوزار هاوشێوەی تاج مەحەلی راستەقینە.

ئەندازیاری کۆشکەکەش رایگەیاندوە دروستکردنی ئەو ماڵە ماوەی دوو ساڵی خایەندووە و تیمی تایبەتیان لە بێنگالەوە بردووە بۆ کارکردن تیایدا.

چیرۆکی تاج مەحەل دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک شا جەهان ئیمپراتۆری موغال، لەپێناو خۆشەویستی هاوسەرەکەیدا دروستی کرد، ئێستاش تاج مەحەل بووەتە یەکێک لە شوێنەوارە سەرسوڕهێنەرەکانی دنیا.













گەلەری