سەردێڕ:

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی دوو گەنجەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا

PM:12:02:07/08/2025

1972 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی دوو گەنج و بریندارکردنی گەنجێکی دیکە دەستگیرکرد، وتیشی، تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی رۆژی ٥ـی ئەم مانگە کەسێک کە بە سواری ماتۆڕسکیل و کڵاوەوە، لە گەڕەکی فەرمانبەران تەقەی لە سێ گەنج کرد و لە ئەنجامدا دووانیان گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەیان بریندار بوو؛ دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکرد.

وتیشی، دوای هەڵگرتنەوەی دیمەنەکانی کامێرای چاودێریی شوێنی رووداوەکە و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، توانرا بکوژی رووداوەکە دیاریی بکرێت.

دەشڵێت، مەفرەزەکانیان لە بەشی پۆلیسی ناوشار، بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچوونیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کرد و سەرئەنجام تۆمەتبار کە تەمەنی ٢٢ دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە، خۆی رادەستی هێزەکانیان کردووە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.













گەلەری