AM:10:19:02/08/2025
1332 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی وێستگەیەکی کارەبای غازی بێجی دووی لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند کە تواناکەی دەگاتە ١٠١٤ مێگاوات.
ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستپێكردنی قۆناغی یەکەمی كاركردنى لە وێستگەی کارەبای غازيی بێجی دووی لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.
وتیشی، توانای کارەبای ئەو وێستگەیە دەگاتە (١٠١٤) مێگاوات، هەروەها، بڕیارە بەردی بناغەی پرۆژەیەکی ئاو لە سەڵاحەدین دابنێت.