سەردێڕ:

چاوگێک بۆ ئێن ئاڕ تی: کەسێک چەند ئەندامێکی خێزانەکەی بریندارکرد و هەڵات

PM:02:10:28/07/2025

11872 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری حاجی ئۆمەران، لە میانی کێشیەکی کۆمەڵایەتیدا، کەسێک هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی و خەزووری بریندارکرد و هەڵهات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری حاجی ئۆمەران، هاوڵاتییەک کە سەردانی ماڵی خەزووری کردووە، لە ئەنجامی دەمەقاڵێ و شەڕدا، هاوڵاتییەکە هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی و خەزووری بە چەقۆ بریندارکرد و هەڵهات.

لەم بارەیەوە، ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە ئێن ئاڕ تی وت، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، سێ بریندار گەیەندرانە بەشی فریاکەوتن لە بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران، کە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا بریندار بوون، بریندارەکان باوکێک و دوو کچ بوون.

وتیشی، باوکەکە تەمەنی ٥٠ ساڵە و برینێک لەسەر شانی راستی و برینێکیش لەسەر سنگی بووە، یەکێک لە کچەکانی تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و برینێک لە پشتیدا بووە، کچەکەی تری تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە و برینێک لە پەنجەی گەورە و دەستی راستیدا بووە.

 

کەریم کەیفی - سۆران

 













گەلەری