سەردێڕ:

هاتووچۆی هەرێم: بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەواممان رادەگیرێت

PM:02:06:27/07/2025

19920 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم دەڵێت، بەهۆی گواستنەوەی شووێنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، دەوامییان لە ڕۆژی سێشەممەوە ٢٩ی تەمووز تا چەند ڕۆژێک ڕادەگیرێت.


ئەمرۆ یەکشەممە ٢٧ـی تەممووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٥ دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بۆماوەی پێنج ڕۆژ ڕادەگیرێت.

لەبارەی هۆکاری ڕاگرتنی دەوامییان ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ شەقامی ١٠٠ مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕۆژی یەکشەممە، واتە دوای پێنج ڕۆژ دەوامی ئاسایی لە شوێنی ئاماژەپێکراو دەست پێدەکاتەوە.













گەلەری