سەردێڕ:

دژە تیرۆری پارتی: بە درۆن هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێی سنوری زاخۆ

AM:11:52:17/07/2025

7912 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو هێرش کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی زاخۆ، دژە تیرۆری پارتی دەڵێت، ئەمرۆ جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی تەممووزیـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان(پارتی)، لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئاماژە بەوەکراوە، کاتژمێر ١٠:٥٥ خولەک هێرشەکە ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

جێی ئاماژە پێدانە، هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەردەوامە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد و رایگەیاند، سەقامگیری عێراق و داهاتووی ئابورییەکەی دەخەنە مەترسییەوە.













گەلەری