سەردێڕ:

دژە تیرۆری کوردستان ( پارتی): بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگە نەوتەکانی زاخۆ و دهۆک

AM:08:29:16/07/2025

9588 جار خوێندراوەتەوە

دژە تیرۆری کوردستان( پارتی) دەڵێت، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگە نەوتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، درۆنێکیش ئاڕاستەی کێڵگەیەکی نەوتی دهۆک کرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، دژە تیرۆری کوردستان( پارتی) بڵاویکردەوە، نزیک کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

وتیشی، یەکێک لە درۆنەکان لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانیدا، ئاڕاستەی کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ کراوە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

دەشڵێت، لە کاتژمێر حەوت و ١٥ خولەکدا، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە سنووری شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی دوێنێ بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە، کارکردن و بەرهەمهێنانی نەوت لە کارگەیەکی لە سنووری ئامێدی راگیرا.


 













گەلەری