لەبڵاوکراوەیەکدا ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند:" لە سبەینێوە ٢٥ی تەمووز بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سزاکەشی بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقییە".
- بەھمەن عەبدوڵا، ئەفسەری بەشی راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ یەکشەممە، بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختەداجێبەجێدەکرێت".
ئەو بەرپرسە داواش لەشۆفێران دەکات، "ئەوانەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاییان ھەیە بەکارنەھێنن".
ئاماژەی بەوەشداوە، ھەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆکەی دەستکاری کراوە، چاکبکرێتەوە و ئەوانەشی تابلۆی نایاساییان ھەیە لایبەرن، پێش ئەوەی دەستی بەسەردا بگیرێت.
بەھمەن عەبدوڵا دەربارەی ئەو سزایەی سەپێندراوە وتی:"ھەر ئۆتۆمبێلێک جامی ڕەشکردووە بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ سزادەدرێت و سزای ھەر یەکێک لەم سەرپێچیانەی سەرەوە بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقییە".