PM:05:01:06/07/2025
1644 جار خوێندراوەتەوە
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا به‌جێگیری مایه‌وه و ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٤١ هه‌زار دینارە، نرخی تمەنی ئێرانیش جێگیرە، ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر به هه‌شت ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نە.
نرخی سەرجەم
دراوەکانی تر بەم شێوەیە:
نرخی ١٠٠ یۆرۆ
بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ پاوەن
بەرامبەر بە ١٨٨ هەزار و ٧٥٠ دینارە
نرخی هەزار
کرۆنی سویدی بەرامبەر بە ١٢٤ هەزار دینارە
نرخی هەزار
کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ١١١ هەزار و ٥٠٠ دینارە
نرخی یەک ملیۆن
تمەن بەرامبەر بە هەژدە هەزار و ٢٥٠ هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ یۆرۆ
بەرامبەر بە ١١٦ دۆلارە
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٣٤
دۆلارە
نرخی هەزار کرۆنی سویدی بەرامبەر بە
٨٨ دۆلارە
نرخی هەزار
کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ٨١ دۆلارە
نرخی سێ ملیۆن
و ٨٥٠ هەزار لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە