PM:02:00:06/07/2025
1544 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیای بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو ٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ درێژکردەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا بڵاویکردەوە، بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی ئاسمانی تورکیا بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوامە و سەرجەم ئەو گەشتانەش دەگرێتەوە کە ترانزێتیان لە تورکیا هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەم بڕیارە هەموو گەشتەکانی هاتن و چوونی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا دەگرێتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لە ٣ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ـوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی
بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرتووە و لەو کاتەشەوە بەردەوام وادەکە درێژ دەکاتەوە.