PM:12:12:06/07/2025
880 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی تورکیا دەڵێن، شاندێکی دەم پارتی بۆ دیداری ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی دەکەن و بڕیارە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و پرسی چەکدانانی پەکەکە گفتوگۆ بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، شاندێکی دەم پارتی کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، میدحەت سەنجەر، فایەق ئوزگور ئەرۆڵ، بڕیارە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ئۆجەلاندا ئەنجامبدەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لە کۆتایی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵەوە پرسی ئاشتی لە باکوری کوردستان و
تورکیا سەری هەڵدایەوە و
چەند جارێک وەفدی ئیمڕاڵی سەردانی ئۆجەلانیان کرد و لە ٢٧ی مانگی دووی ئەمساڵدا
وەفدەکە پەیامێکی مێژووییان لەلایەن ئۆجەلانەوە بڵاوکردەوە و بانگەوازی
چەکدانانیان کرد.
لەکۆتاییدا و
لە بەرواری ١٢ی مانگی پێنجی ئەمساڵدا پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەکانی خۆی بڵاوکردەوە و
بەپێی راگەیەنراوەکە، خەباتی چەکدارییان کۆتایی پێهێنا.