PM:06:01:05/07/2025
2240 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لیستی نرخی نوێی ڤیزای بۆ وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، نرخی ڤیزا بۆ عێراقییەکان بۆ یەک مانگ ٥٠ دۆلارە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویکردەوە و دەڵێت، لە سبەی یەکشەممە ٦ـی تەمموز لیستە نوێیەكە كاری پێدەكرێت بۆ ئەوانەی بە فڕۆكە و دەروازە سنوورییەكان روودەكەنە سوریا.
هەروەها، سەبارەت بە هاوڵاتییانی
عێراقی، وەزارەتەكە نرخی ڤیزای بۆ مانگێك و بۆ یەك جار بە ٥٠ دۆلار دیاریی
كردووە، كە دەكاتە ٧٠ هەزار دیناری عێراقی.
هاوکات، ڤیزای شەش مانگی بە ١٠٠ دۆلار
دیاریی كردووە، جگە لەوەش چوونەژوورەوە بۆ ناو سوریا لە رێگەی دەروازەكانەوە بۆ
ماوەی ١٥ رۆژ، نرخەكەی ٢٥ دۆلارە.