کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم و سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
باسی
لەوەشکرد، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و سبەینێش یەک
بۆ دوو پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەرزیرین پلەی پێشبینیکراوی گەرما:
هەولێر : ٤١ پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٠ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤١ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە :٤٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٩ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٤٦ پلەی سیلیزی