سەردێڕ:

جوتیارانی ئەم ناوچەیە ئاگاداردەکرێنەوە

PM:10:20:12/06/2025

900 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی چەمچەماڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی هەینی دەستدەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوورەکە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سایلۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دەرگای سایلۆکە بۆ جوتیارانی سنووری چەمچەماڵ کراوەیە و سبەی ١٣ی حوزەیران، گەنم لەجوتیاران وەردەگرن.

وتیشی، داوا لە جوتیاران دەکات سەردانی سایلۆ بکەن بەمەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان و هەرکەسێک لەو رۆژەدا ئامادە نەبێت، نۆرەکەی دەفەوتێت.













گەلەری