PM:05:41:12/06/2025
1356 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەکانی حزبەکەی لەگەڵ پارتی دەڵێت، بەنیازن پێش هەڵبژاردن دەستبکەنەوە بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی وتی، هەوڵدەدەن بەزووترین کات و پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رێکبکەون و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکی هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا
تێپەڕیوە و تا ئێستا حکومەت پێکنەهێنراوە، بەپێی زانیارییەکانیش، پارتی و یەکێتی
لەسەر زۆرینەی پۆستە سیادییەکان و بەرنامەی کاری کابینەکە رێککەوتوون، بەجۆرێک،
سەرۆکایەتیی حکومەت و هەرێم بۆ پارتییە و یەکێتی دەبێتەوە جێگریان، رێشکەوتوون هەر
بڕیارێک بدەن هەردوولا پاڵپشتی لێ بکەن، هاوشێوەی هەژماری من و کارەبا گرانەکە.