PM:09:27:10/06/2025
2236 جار خوێندراوەتەوە
شاره‌وانی سلێمانی دەڵێت، كاركردن له پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مەتری سلێمانی به‌رده‌وامه و ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی شاره‌وانی سلێمانی بڵاویکردەوە، كاركردن له شه‌قامی ١٠٠ مەتری سلێمانی كه بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوه به‌رده‌وامه، ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆتایی دێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌ت هاوڵاتییان.
دەشڵێت، ئێستا
پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی قۆناغی باشی بڕیوه و هه‌موو بڕگه‌كانی شه‌قامه‌كه
به‌پێی دیزاینی پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌كرێن، به ته‌وابوونی پڕۆژه‌كه ئاسته‌نگی
هاتووچۆ له ده‌روازه‌ی سلێمانی نامێنێت.
ئاماژەی
بەوەکردووە، پڕۆژه‌كه جگه له كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌رتی هاتووچۆ، دیمه‌نێكی
جوانتریش به شاری سلێمانی ده‌به‌خشێت.